حکومەتی عێراق گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا ئەمنییەکان دەکات
  2026-06-15     

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی "عەرەبی جەدید"، چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی فیدراڵیی عێراق زنجیرەیەک گۆڕانکاری لە پۆستە باڵا و هەستیارەکانی پەیوەست بە دۆسیەی ئەمنی و سەربازیدا ئەنجام بدات، کە هەریەک لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ، دەستەی حەشدی شەعبی و دەزگا هەواڵگری و ئەمنییەکانی دیکە دەگرێتەوە.

ئاوێنە: ​لەم چوارچێوەیەدا، حکومەت دەستی بە پرۆسەیەکی گشتگیر و ورد کردووە بۆ هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە ئاستی کارکردن و ئەدای فەرماندە باڵاکانی کەرتی ئەمنی و سەربازی. زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم پرۆسەیە بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆ و بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەک فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بەڕێوەدەچێت.

​بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ئەم ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکارییانە بەشێوەیەکی لەناکاو و خێرا نابن، بەڵکوو دەبنە بەشێک لە بەرنامەیەکی حکومیی پلان بۆ داڕێژراو. بڕیارە هەنگاوەکان قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێ بکرێن، ئەوەش دوای تەواوبوونی پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و وردبینی بۆ کار و ئەدای فەرماندەکان لەسەر ئاستی کەرتە سەربازی و ئەمنییەکان.

​لەلایەکی دیکەوە، یاسر وتوت، بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە کردەوە بۆ سەرخستنی کارەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان. وتوت ڕوونیشی کردەوە کە ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوانە، چەسپاندنی بنەماکانی پیشەییبوون و پشتبەستنە بە پێوەری لێهاتوویی بۆ دیاریکردنی کەسەکان لە بەڕێوەبردنی پۆستە ئەمنییەکاندا.

​لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پرۆسەی چاکسازی و گۆڕانکارییەکان دەزگای حەشدی شەعبیش دەگرێتەوە؛ بە جۆرێک کە ئامانج لێی دوورخستنەوەی ئەو کەسایەتییە سیاسییانەیە کە لە پۆستە جێبەجێکارییەکانی ئەو دەزگایەدان و تێوەگلاون لە ململانێ سیاسییەکان، یان ڕۆڵیان هەیە لە چالاکییەکانی دژایەتیکردنی ئەمریکادا.

​لەسەر ئاستی شرۆڤەکاران و ڕاوێژکارانی سەربازی، ئەم جووڵەیەی حکومەت وەک هەنگاوێکی ئەرێنی و پێویستییەکی گرنگ بۆ نوێکردنەوە و چاکسازیی دامەزراوەیی سەیر دەکرێت. شارەزایان پێیان وایە کە ئاڵوگۆڕی پۆستەکان ڕێگری لە "چەقبەستوویی ئیداری" دەکات، هاوکات دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تواناکانی دەزگا ئەمنییەکانی وڵات و کەمکردنەوەی دیاردەی گەندەڵی، بەو مەرجەی تەواوی پرۆسەکە لەسەر بنەمای نیشتمانی و پیشەیی بەڕێوەبچێت و بەتەواوی بەدوور بێت لە دەستێوەردانی حزبی و سیاسی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×