عه‌مار حه‌كیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، پێشنیاری پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه‌كی كرد كه پێكهاته‌كانی شیعه و سوننه و كورد له‌خۆبگرێت. راشیگه‌یاند، رێكخستنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ده‌روازه‌یه‌كه بۆ رێكخستنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ش به‌شێوه‌یه‌ك كه به مه‌رجه‌عیه‌تی سه‌ربازیی رونه‌وه ببه‌سترێته‌وه‌و په‌یوه‌ست نه‌بێت به كه‌سایه‌تییه‌كانه‌وه.
ئاوێنه: عه‌مار حه‌كیم، سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی، ئەمڕۆ دوشەممە پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی سیاسیی "ستونی" کرد کە پێکهاتەکانی شیعە، سوننە و کورد لەخۆبگرێت.
ناوبراو ڕونیکردەوە کە ئەم هاوپەیمانێتییە دەکرێت لە ڕێگەی لێکتێگەیشتنەکانی پێش هەڵبژاردنەوە ببێتە چارەسەرێکی کاریگەر، بەڵام لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەش کرد کە جێبەجێکردنی ئەم دیدگایە پێویستی بە کاتی زیاترە، سەرەڕای بونی لێکنزیکبونەوەیەکی بەرچاو لە نێوان ئەم هێزانەدا.
ئەم لێدوانانەی عه‌مار حه‌كیم له وته‌یه‌كدا هاتن كه لە میانی کۆڕبەندێکی گفتوگۆی بەرفراواندا لە پەراوێزی کردنەوەی لقی دامەزراوەی جه‌لال تاڵه‌بانی له به‌غدا پێشكه‌شی كرد.
حەکیم له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر بانگه‌وازی "کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا" وەک ڕاستییەکی دەستوری، یاسایی و ڕاسپاردەیەکی نەگۆڕی مەرجەعییەت ناوی برد‌و هاوکات ستایشی مامەڵەکردنی بەرپرسانەی گروپە چەکدارەکانی کرد لەگەڵ ئەم دۆسیەیەدا.
هەروەها داوای یەکلاکردنەوەی وەزارەتە به‌تاڵه‌كانی حکومەتی عێراق كرد‌و جەختیشی لەوە کردەوە کە چوارچێوەی هەماهەنگی دەسەڵاتی داوەتە سەرۆک وەزیران بۆ تەواوکردنی ئەم ئەرکە لە ڕێگەی دانوستان لەگەڵ هێزە سیاسییە پەیوەندیدارەکان و پێکهێنانی حکومەتێکی تەواو پێش ئەنجامدانی هەر سەردانێکی دەرەکی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا عه‌مار حه‌كیم، سەبارەت بە پێشمەرگە، جەختی لەوە کردەوە کە پێشمه‌رگه‌ش دامەزراوەیەکی فەرمییە هاوشێوەی حەشدی شەعبی. ئاماژەی بەوەش کرد کە ڕێکخستنەوەی دۆخی حەشدی شەعبی دەروازەیەکی سروشتییه بۆ ڕێکخستنەوەی پێشمەرگەو بەستنەوەی بە مه‌رجه‌عیه‌تی سەربازیی ڕونەوە کە پەیوەست نەبێت بە کەسایەتییەکانەوە.