نرخی نه‌وت بۆ یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تای مانگی سێی ئه‌مساڵ و دوای به‌رزبونه‌وه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌دژی ئێران بۆ خوار 80 دۆلار دابه‌زی.
ئاوێنه: له ئێستادا له بازاڕه‌كانی جیهاندا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 78 دۆلار و 85 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و هه‌روه‌ها به 75 دۆلار و 99 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا نزیكه‌ی 5%ی به‌های خۆی له‌ده‌ستداوه.
له دوای راگه‌یاندنی رێككه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا، به‌هیوای كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، نرخی نه‌وت رۆژانه دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
له 3ی مارسی ئه‌مساڵه‌وه نرخی نه‌وت له خوار 80 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه نه‌كراوه كه له لوتكه‌ی شه‌ڕی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌دژی ئێران‌دا تاوه‌كو نزیك 120 دۆلار به‌رزبوه‌وه.
به‌رله ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌كه له 28ی شوباتدا، نرخی نه‌وتی برێنت به نزیكه‌ی 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.