ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌نێوان عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری پێشوی بانكه‌كه و نزار ناسر، پارێزگاری نوێی بانكه‌كه‌دا ئاڵوگۆڕ كرا.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی رێوڕه‌سمی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی كردوه له‌نێوان عه‌لی عه‌لاق، پارێزگاری پێشوی بانكه‌كه و نزار ناسر، پارێزگاری نوێی بانكه‌كه‌دا.
زه‌یدی ستایشی هه‌وڵه‌كانی عه‌لی عه‌لاقی كردوه و فه‌رمانی داوه به‌وه‌ی بكرێته راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری.
زه‌یدی له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا جه‌ختی كردۆته‌وه له‌سه‌ر گرنگی ته‌واوكردنی ئه‌و به‌رنامه ستراتیژییانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی به‌هێزكردنی رۆڵی دامه‌زراوه‌كان و پاڵپشت ده‌بن بۆ سه‌قامگیریی دارایی و بانكی.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها جه‌ختیشی له گرنگی به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر به‌رنامه‌كانی ریفۆرمی بانكی كردۆته‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه ببنه مایه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیریی دارایی و ژینگه‌یه‌كی ئابوری و وه‌به‌رهێنانی گونجاو فه‌راهه‌م بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی گه‌شه‌پێدان.