پەرلەمانتارێک: عێراق بۆ دابینکردنی مووچە نرخی دۆلار و باجەکان بەرز دەکاتەوە
  2026-06-22     

ئەحمەد سەلیم کینانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پلانی داهاتووی حکومەتی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەیەکی بەرچاوی نرخی فرۆشتنی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە چەند مانگی داهاتوودا ئاشکرا کرد.

ئاوێنە: ​بەپێی لێدوانەکانی ئەو پەرلەمانتارە، ئەم هەنگاوەی حکومەت بەمەبەستی پڕکردنەوەی پێداویستییە داراییەکان و دابینکردنی خەرجییە کارگێڕییەکانە، بەتایبەتیش دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و پارەدارکردنی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی. حکومەت دەخوازێت لە ڕێگەی فرۆشتنی دۆلاری بەدەستهاتوو لە داهاتی نەوت، پارەی کاشی ناوخۆیی (دینار) زیاد بکات، کە ئەمەش مەترسییەکانی پەیوەست بە دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران بە تەواوی دەڕەوێنێتەوە.

​هاوکات لەگەڵ گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکانی نرخی دراو، کینانی ئەوەشی خستەڕوو کە بڕیارە گۆڕانکاری لە سیستەمی باجیشدا بکرێت؛ بە جۆرێک بڕیارە ڕێژەی ١٥٪ بخرێتە سەر باجی گومرگی و هەروەها ٣٪یش بۆ باجی فرۆشتن زیاد بکرێت.

​لە بارەی لێکەوتە ئابوورییەکانی ئەم بڕیارانەشەوە، ناوبراو هۆشداری دا لەوەی کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و زیادکردنی باجەکان، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و نەرێنی لەسەر ئاستی بژێوی و هێزی کڕینی هاووڵاتیان دروست دەکات. بەتایبەت چینە کەم دەرامەتەکان زەرەرمەندی یەکەم دەبن، بەهۆی ئەوەی بڕیارەکان دەبنە هۆکاری گرانبوونی سەرجەم کاڵا، پێداویستییە سەرەکییەکان و خۆراکە هاوردەکراوەکان لە بازاڕەکانی ناوخۆدا.

​سەبارەت بە دۆخی مووچەخۆرانیش، ئەو پەرلەمانتارە ڕوونی کردەوە؛ هەرچەندە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانە وا دەکات مووچەی فەرمانبەران بە دینار بەبێ دواکەوتن و وەک خۆی دابەش بکرێت، بەڵام بەهۆی ئەو هەڵاوسانە و بەرزبوونەوەی نرخی کاڵاکانەوە، بەهای ڕاستەقینەی مووچەکانیان و هێزی کڕینیان بە ڕێژەی لە نزیکەی ٢٠٪ دادەبەزێت.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×