خزمەتگوزاری جیاكردنەوەی خێزان لە فۆرمی خۆراكی ئەلیكترۆنی كاراكرا
  2026-06-22     

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، خزمه‌تگوزاری جیاكردنه‌وه‌ی خێزانی له‌ فۆرمی خۆراكی ئه‌لیكترۆنی راگه‌یاند.

ئاوێنه‌: وەزارەتەکە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوە کردوە کە خزمەتگوزاریی جیاکردنەوەی خێزانەکان لە لقه‌كانی فۆرمی خۆراک له‌ نەینەوا، کەرکوک، سلێمانی، هەولێر، هەڵەبجە، بەسرە، زیقار، میسان، دیوانییە، موسەنا، سەڵاحەددین، ئەنبار، بەلەد، کەربەلا، نەجەف لە ڕێگەی بەرنامەی فۆرمی خۆراکی ئەلیکترۆنییەوە کارا کردوه‌.

تالیب حه‌سه‌ن نه‌عمه‌، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان و بەدواداچون له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ رونیكرده‌وه‌ "ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتدایە بۆ پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکانی فۆرمی خۆراک و ئاسانکاریی ڕێکارەکان بۆ هاوڵاتییان، بە بەکارهێنانی سیستەمە ئەلیکترۆنییە هاوچەرخەکان".

هه‌روه‌ها وتیشی"ئەم خزمەتگوزارییە پێشتر لە لقەکانمان لە بەغدا و لقەکانی فۆرمی خۆراکی واست، دهۆک، بابل و دیالە کاراکرابو، بەمەش ئەم خزمەتگوزارییە بۆ سەرجەم هاوڵاتییان لە هەمو لقەکانی فۆرمی خۆراکماندا به‌رده‌سته‌."

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×