عەلی حسێن: سه‌پاندنی هاوپەیمانی بەندینخانەی زۆرەملێ‌ بەسەرماندا كارێكی ئەرێنی نییە
  2026-06-22       252       

عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی- هەڵەبجەو راپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، "هاوپەیمانی بەندینخانەی زۆرەملێ‌ و سەپاندنی بەسەر ئێمە یان هەر لایەنێكی دیكەدا كارێكی ئەرێنی نییە." ده‌شڵێت، مه‌رجی پێشوه‌خته‌ قبوڵ ناكه‌ین و هه‌ڵبژاردنمان كردوه‌و هه‌ر حزبه‌و به‌گوێره‌ی پێگه‌ی خۆی.

ئاوێنه‌: عەلی حسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی سلێمانی- هەڵەبجەو راپەڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، هاوپەیمانی بەندینخانەی زۆرەملێ‌ و سەپاندنی بەسەر ئێمە یان هەر لایەنێكی دیكەدا كارێكی ئەرێنی نییە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ مەرجێكی پێشوەختە قبوڵناكەین، ئێمە هەڵبژاردنمان كردوە، هەر حزبێكی سیاسی بەگوێرەی پێگەی خۆی، هەرچەندە لەگەڵ یەكێتی زۆر حسابی پێگەمان نەكردوەو موراعاتمان كردون، لە رابردوشدا بەگوێرەی كورسییەكانی مامەڵەمان لەگەڵ نەكردوەو هاوبەشیمان لەگەڵ یەكێتی پیادەكردوە.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×