​شکستی کۆمپانیایەکی ئوردنی لە دژی عێراق؛ ٥٣ ملیۆن دۆلار گەڕێنرایەوە خەزێنەی گشتی
  2026-06-23     

وەزارەتی دادی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٦، رایگەیاند کە لە چوارچێوەی بەدواداچوونە یاساییەکانیان بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندییە گشتییەکان، توانیویانە دۆسیەیەکی دادوەری لە دادگای فیدراڵی باڵای ئەمریکا بە قازانجی دەوڵەتی عێراق یەکلایی بکەنەوە.

ئاوێنە: ​بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی وەزارەتەکە بڵاویکردووەتەوە، دادگای فیدراڵی باڵای ئەمریکا بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەو سکاڵایە دەرکردووە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئوردنییەوە دژی ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکانی عێراق تۆمار کرابوو. سکاڵاکە پەیوەست بوو بە داواکردنی قەرەبووی دارایی بە بڕی ٥٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.

​وەزارەتی داد جەختی لەوە کردەوە کە بڕیارەکەی دادگای ئەمریکی "حوکمێکی کەتعی و یەکلاکەرەوەیە"، بەمەش حکومەتی عێراق پابەند ناکرێت بە پێدانی ئەو بڕە پارەیەی کە داواکرابوو.

​لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی داد ئەو دەرەنجامەی بە "دەستکەوتێکی یاسایی" ناوبردووە کە ئەنجامی ماندووبوونی تیمەکانی داکۆکیکردنە لە دۆسیە دەرەکییەکانی عێراق. لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە ئەم بڕیارە سەلمێنەری دروستیی هەڵوێستی یاسایی عێراقە لە رووبەڕووبوونەوەی ئەو داواکارییە داراییانەی ئاراستەی دامەزراوە حکومییەکان دەکرێن، هەروەها جەختکردنەوەیە لەسەر بەردەوامیی هەوڵەکان بۆ پاراستنی سامانی گشتی و مافی دارایی دەوڵەت لە رێگەی رێکارە یاساییەکانەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×