ئاژانسی سەربە سوپای پاسداران بڵاوکردەوە، خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان لوبنان و تەلئەڤیڤ لە ئەمریکا دەستیپێکردووە.
ئاوێنە: ئاژانسی تەسنیمی هەواڵی دەستپێکردنی خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان حکومەتی لوبنان و حکومەتی ئیسرائیلی لە واشنتۆن بڵاوکردەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە هەنگاوێکدا کە بە پێشێلکردنی ئاشکرای ئاگربەست دادەنرێت، هێرشی کردەسەر ناوچە نیشتەجێبووەکان لە باشوری لوبنان، کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاوڵاتیی بەیروت.