سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، هەر لایەنێك رێگری لەكاراكردنەوەی پەرلەمان بكات بەرامبەر بە خەڵك بەرپرسیار دەبێت، دەشڵێت "دیاریكردنی ١٢٠ ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە".
ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومەتی هەرێمی کوردستان دوای کردنەوەی پارکی باخچە هەڵواسراوەکانی بابل لە شاری هەولێر لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی "هیچ پاساوێک نییە بۆ رێگریکردن لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان".
راشیگەیاند "هەر لایەنێك رێگری لەكاراكردنەوەی پەرلەمان بكات بەرامبەر بە خەڵك بەرپرسیار دەبێت".
سەبارەت بە ١٢٠ ملیارەکەش ناوبراو دەڵێت "دیاریكردنی ١٢٠ ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان هیچ بنەمایەكی یاسایی نییە، ئەوەی لە یاسا هاتووە نیوەی داهاتە فیدراڵییەكان دەبێت رادەستی بەغدا بكرێتەوە".