ده‌نگۆی ده‌ركردنی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی له دۆسیه‌ی عه‌دنان جومه‌یلیدا ره‌تده‌كرێته‌وه
دادگای ناوه‌ندی تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، ڕاستی دەرچونی فەرمانی دەستگیرکردن یان هاتنی ناوی كۆمه‌ڵێك کەسایەتی گشتی لە لێکۆڵینەوەی دۆسیەی عەدنان جومه‌یلیدا ڕەتده‌كاته‌وه.
ئاوێنه: دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای ناوه‌ندی تاوانەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی تۆمەتباری دەستبەسەرکراو عەدنان جومه‌یلی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوكراوه‌ته‌وه سەبارەت بە دەرچونی فەرمانی دەستگیرکردن یان هاتنی ناوی کەسایەتییە گشتییەکانی له ژن و پیاو بە ناونیشانی جیاواز لە لێکۆڵینەوەکەدا، زانیاری ناڕاستن، بۆیە پێویستی بە ڕونکردنەوە دەکرد.
وتیشی، ئه‌وانه‌ی ئەم زانیارییە نادروستانە بڵاوده‌كه‌نه‌وه، سەرپێچی یاسا دەکەن و لە ژێر بەدواداچون و وردبینیدان و ڕێکاری یاساییان لە دژ دەگیرێتەبەر.
له كۆتایی مانگی ئایاردا، عەدنان حەمەد حەمود (عه‌دنان جومه‌یلی)، بریکاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری پاڵاوتن و بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای پاڵاوگەکانی باکوور و پاڵاوگەی بێجی، لە ناوچەی ئیسحاقی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین لەسەر گەندەڵی دەستگیر کرا.