عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیی سه‌ربازییه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ هاوبه‌شیی ئابوری و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ پاساوێك نامێنێت بۆ بونی هیچ جۆره "مقاوه‌مه‌یه‌ك" له‌عێراق.
ئاوێنه: عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا وتی، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له په‌یوه‌ندیی سه‌ربازییه‌وه ده‌گۆڕێن بۆ په‌یوه‌ندیی هاوبه‌شیی ئابوری.
وتیشی، زۆربه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستیان كردوه به راده‌ستكردنی چه‌كه‌كانیان به ده‌وڵه‌ت.
جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای كشانه‌وه‌ی ته‌واوی هێزه‌كانی ئه‌مریكا هیچ پاساوێك یان پێویستییه نامێنێت بۆ بونی هیچ جۆره مقاوه‌مه‌یه‌ك له عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی له سه‌ره‌وه‌ی كاره هه‌ره له پێشه‌كانییه‌تی و وتیشی، به‌كرده‌وه له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كان ده‌ستم كردوه به رێكاره‌كان بۆ وشككردنی سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
زه‌یدی هه‌روه‌ها وتیشی، ده‌مانه‌وێت رێكخراوی ئۆپیك، پشكی به‌رهه‌می نه‌وتی عێراق زیاد بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ توانا نه‌وتییه‌كانی عێراق و ژماره‌ی دانیشتوانیدا بگونجێت.