ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانییه‌وه پێكهێنرابو، كاره‌كانی خۆی ته‌واو كرد‌و راپۆرتی خۆی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم كرد.
ئاوێنه: ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی د. عەبدولـلەتیف ئەحمەد له‌لایه‌ن زانكۆی سلێمانییه‌وه پێكهێنرابو، ئەمڕۆ دوای بینین و بەدواداچونی كەیسەكە، راپۆرتی خۆی لەسەر كەیسەكە تەواوكردو ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان كرد.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان وەزیر و وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری كۆتایی لەسەر راپۆرتی لیژنەكە دەدەن و ئەنجامەكەی رادەگەیەنن.
پێتشر سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دەرەنجامی كارەكانی ئەم لیژنەیە هەرچییەك بێت، بەشێوازێكی شەفاف بۆ ڕایگشتی بڵاودەكرێته‌وه.