پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، دو له كۆمپانیاكانی نه‌وت له هه‌رێم ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كردۆته‌وه‌و واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردنی ئه‌وانی دیكه‌ش ئاشكراده‌كات.
ئاوێنه: پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، كۆمپانیای ئێچ کەی ئێن بەبڕی 7 هه‌زار بەرمیلی ڕۆژانە دەستی بە بەرهەمهێنان کردۆتەوەو یەکشەممەی داهاتوش لە کێڵگەی ئەتروش ئه‌و كۆمپانیایه دەست بە بەرهەمهێنان دەکاته‌وه.
وتوشیه‌تی، لەشێخان ئەمڕۆ گۆڵف کیستۆن دەستی بە بەرهەمهێنان کردوه‌ته‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، لە تاوکێ و فیشخابور، كۆمپانیای دی ئێن ئۆ، ڕۆژی هەینی دەست بە بەرهەمهێنان دەکاته‌وه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، كۆمپانیای هەنت ئۆیڵ لە 8ی 7 دەستدەکاته‌وه بە بەرهەمهێنان.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وتوشیه‌تی، لە هێرشەکانی ڕابردو بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکان زیانێکی زۆرییان بەرکەوتبو، لەبەرئەوە بەشێکییان کارکردنییان کەمێک کاتی پێوست بوە، چونکە پێویستییان بە ئامادەسازی و نۆژەنکردنەوەی شوێنە زیانلێکەوتوەکان هەبوە.