هێمن هەورامی: کاراکردنەوەی پەرلەمان بناغەو دەستپێکی دەرچوونە لەدۆخی چەقبەستوویی سیاسی ئێستای کوردستان
  2026-06-24       160       

هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت "کاراکردنەوەی پەرلەمان بناغەو دەستپێکی دەرچوونە لە دۆخی چەقبەستوویی و هەر لایەک لەبەردەم بەرپرسیارێتی سیاسی و یاسایی و نیشتیمانییە بەرامبەر قەوارەی هەرێم و متمانەی دەنگدەران و خەڵکی کوردستان".

 

ئاوێنە: هێمن هەورامی لەپۆستێکدا لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ئاماژە بەوە دەکات کە "لە میانی پێشوازی و دیدارمان لەگەل لیو جون کونسولی گشتی کۆماری میللی چین و جێگرەکەی جەختمان لە هەڵوێستی نەگۆڕ و بەردەوامی پارتی کردەوە بەوەی مەرجی سەرەکی و زەمینە سازی بۆ دەرچوون لە چەقبەستوویی سیاسی ئێستای کوردستان کاراکردنەوەی پەرلەمان و بەرپرسیار بوونی هەموو لایەکە بەرامبەر ئەو ئەرکە یاسایی و سیاسی و نیشتیمانیەی کە وەک بەرئەنجامی هەلبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ۲٠ ی ۱٠ ی ۲٠۲٤ لەئەستۆی سەرجەم هێزە بەشداربووەکانە".

دەشڵێت "لەم رووەوە دەستپێشخەرییەکەی سەرۆک بارزانی کە بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە رایگەیاند هەنگاوێکی گرنگ و چارەنووسسازەو پارتی خوازیارە سەرجەم لایەنە بەرێزەکان هاوکار بن لە هینانە دی ئەرکی سیاسی ونیشتیمانی بەوەی پەرلەمان کارا بکریتەوە و ریرەوی گفتوگۆ و دانوستاندنەکان ببرێنە ناو دامەزراوەی پەرلەمان. لە بارەی دوایین رەوشی سیاسی کوردستانەوە، هەڵوێست و سەرنج و سیاسەتی پارتیمان روونکردەوە بەوەی کە پارتی وەک هێزی براوەی یەکەم لە دوایین هەڵبژاردندا بە ٤٠٠ هەزار دەنگ پێش هەردوو هێزی دووەم و سێیەمی کوردستانە و مافی دیموکراسی و سیاسی خۆیەتی ئەم ئەنجامانە وەک بنەمایەک لە گفتوگۆکانیدا بەکار بێنیت بەلام لە ریککەوتنی سیاسی لەگەل یەکیتی کە دوای نزیکەی شەش مانگ گفتوگۆ لە ئایاری ۲٠۲٥ ئیمزا کراوە بنەمای شەراکەت و سازان کراوەتە بناغەی ریککەوتنی سیاسی نیوان پارتی و یەکیتی".

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×