وهزارهتی نهوتی عێراق جهخت دهكاتهوه كه سهرۆك وهزیرانی وڵاتهكه و حكومهتی عێراق باسیان له پرسی كشانهوه له ئهندامێتی رێكخراوی ئۆپیك نهكردوه.
ئاوێنه: وەزارەتەکە، ئهمڕۆ پێنجشهممه، له راگهیهندراوێكدا وتویهتی، ئهوهی گوایه عێراق ئاماژهی بهوهداوه كه کۆتایی بە ئەندامێتی خۆی لە ڕێکخراوی ئۆپیک دههێنێت، ڕەنگدانەوەی هەڵوێستی فەرمی حکومەتی عێراق نییە.
وتوشیهتی، نە سەرۆک وەزیران و نە حکومەتی عێراق باسیان له پرسی کشانەوە له رێكخراوهكه نهكردوه، بەڵکو عێراق بە بەردەوامی جەختی لەسەر گرنگیی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی سەقفی بەرهەمهێنانی نهوت کردوەتەوە بەشێوەیەک کە بگونجێت لەگەڵ تواناکانی بەرهەمهێنانی دەوڵەتانی ئەندام، ئەمەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کە لەلایەن سەرجەم وڵاتانی پەیوەندیدارەوە پەسەندکراوە و ئەو تێگەیشتنانەی کە تایبەتن بە دۆخی ئەمنی و ئابوریی عێراق".
هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە کە وڵاتانی ڕێکخراوی ئۆپیک و ئەو وڵاتانەی هاوپەیمانن لەگەڵیاندا (ئۆپیک پڵەس)، وەڵامی ئەم داوایهیان داوەتەوە لە ڕێگەی دەستپێکردنی پڕۆسەی سەرلەنوێ هەڵسەنگاندنەوەی زۆرترین توانای بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئەندام، کە ئێستا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی سەربەخۆ و بە بەشداریی عێراق، بەپێی خشتەی کاتی پەسەندکراو جێبەجێ دەکرێت.
ڕونیشیکردۆتەوە کە وڵاتانی ڕێکخراوی "ئۆپیک" و وڵاتانی هاوپەیمانیان لە ئێستاوە دەستیانکردوە بە گەڕاندنەوەی پێ بهپێی ئەو پشكانهی بهرههمهێنانی نەوت کە کەمکرابونەوە و بڕیاریشە گەڕانەوەی سەرجەم کەمکردنەوە ئارەزومەندانەکان لە چەند مانگی داهاتودا تەواو بکرێت، ئەمەش بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی سەقفی بەرهەمهێنانی عێراق.
ئهوهشی خستۆتهڕو، "هەر داواکارییەک پەیوەست بێت بە سەقفی بەرهەمهێنان یان ئاستەکانی توانای بەرهەمهێنان، لە ڕێگەی میكانیزمه تهكنیكی و تهوافوقییهكانهوه چارەسەر دەکرێن کە لە چوارچێوەی دەوڵەتانی ڕێکخراوی ئۆپیک و وڵاتانی هاوپەیمانیاندا پەسەندکراون".
بهگوێرهی راگهیهندراوهی وهزارهتی نهوت، "تێگەیشتنێکی ئاستبەرز لەلایەن دەوڵەتانی ئەندام لە ڕێکخراوەکەدا هەیە بۆ دۆخی تایبەتی عێراق و ئەو نەهامەتییانەی کە پیشەسازی نەوتی عێراق لە ماوەی زیاتر لە 40 ساڵی ڕابردودا بەدەستییەوە ناڵاندویەتی بەهۆی شەڕ، گەمارۆ و ئاڵهنگارییهكانهوه.
جەختیشی کردۆتەوە "ئەم بابەتە بە هەند وەردەگیرێت بۆ ئەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق لە ئاستێکی دادپەروەرانەدا بێت کە توانای پێبدات پێگەی خۆی وەک دوەم گەورەترین بەرهەمهێنەر لە نێو دەوڵەتانی ڕێکخراوەکەدا بەدەستبهێنێتەوەو ئەو ئەنجامانە بەدیبهێنێت کە چاوەڕوان دەکرێن لە پڕۆژەکانی پەرهپێدان و نۆژەنکردنەوەی سەرجەم جومگەکانی پیشەسازیی نەوت، کە شادهماری داهاتە داراییەکانی عێراق پێکدەهێنێت."