د. ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی، پێی وایه له ئێستادا خواستێكی رون هه‌یه بۆ په‌راوێزخستنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییانه‌ی كه ده‌ستور بۆ پارێزگاكان و هه‌رێمی كوردستان دیاری كردون و ئه‌وه‌ش به "كوده‌تایه‌كی راسته‌قینه به‌سه‌ر سیسته‌می سیاسیی" نوێی عێراقدا ناوده‌بات و ده‌شڵێت، هه‌ر نیه‌تێك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سیسته‌می سیاسیی عێراقی دوای 2003 دێت.
ئاوێنه: د. ئه‌شواق جاف، كه هاوكات ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه له فراكسیۆنی پارتی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتویه‌تی"هەرێمی کوردستان دەرئەنجامی ڕێکەوت نییەو لەسەر سینییەکی زێڕین بەبێ قوربانی پێشکەش بەم گەلە نەکراوە. ئەم قەوارەیە بەرهەمی خەباتێکی بێوچانە دژ بە دیکتاتۆریەت؛ بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدان، ئازار و مەینەتییەکانی زیندانیانی سیاسی و فرمێسکی ئاوەرەکانی دەستی ڕژێمی بەعسە. ئەم مێژوە پڕ لە قوربانییە بو بە هێزی بزوێنەر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و تەواوی ڕۆڵەکانی کوردستان تا بە ئازادی و مافە ڕەواکانیان بگەن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "ئەم ڕاستییە مێژویی و مەیدانییە، دواتر لە دەقێکی یاساییدا ڕەنگی دایەوەو بەپێی ماددەی 117 لە دەستوری عێراق جێگیرکرا، کە بەڕونی دانی نا بە قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵ‌دا."
به‌قسه‌ی ئه‌شواق جاف "ڕێکار و بڕیارەکانی دوای ساڵی 2014 هەمیشە دەرخەری ڕاستی ئەو وتانە بون کە دەمانگوت لە دوای ساڵی 2003 تەنيا لە ڕوکەشدا پێگەی سیاسی گۆڕدراوە، بەڵام گۆڕانکاری ڕاستەقینە لە شێوازی بەڕێوەبردنی دەوڵەتی عێراقدا ڕوی نەداوە."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی پێیوایه "لە ئێستادا خواستێکی ڕون هەیە بۆ مامەڵەکردن بەشێوازی ناوەندی و بەکارهێنانی دەستێکی ئاسنین لەپێناو پەراوێزخستنی ئەو دەسەڵاتە فیدراڵییانەی کە دەستور بۆ پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان دیاریکردون، ئەمەش بە کودەتایەکی ڕاستەقینە دادەنرێت بەسەر سیستەمی سیاسی نوێ و ئەو دەستورەی کە زۆرینەی گەلی عێراق دەنگیان بۆ داوە."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی"ئەوەی بە دەستور هاتوە بنەمای کارپێکراوی دەوڵەتەو سیستەمی سیاسی دوای ساڵی 2003 و هەرێمی کوردستانیش هەردوکیان بەپێی ئەم دەستورە دروستبون و شەرعییەتیان وەرگرتوە. لێرەوە ئەگەر هەر ئاراستەیەک یان نیيەتێک هەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوە یان لاوازکردنی هەرێمی کوردستان، ئەوا ڕاستەوخۆ بەو مانایە دێت کە بڕیارێک هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی تەواوی سیستەمی سیاسی عێراقی دوای 2003، چونکە هەردولا لە یەک سەرچاوەی یاسایی و دەستوریی هاوبەشەوە سەرچاوەیان گرتوەو پێشێلکردنی ئەو گرێبەستە کۆمەڵایەتییەیە کە وڵاتی لەسەر دامەزراوە."