فه‌رمانده‌یی يەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، باڵی سه‌ربازیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك رایگه‌یاند، له نزیك شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سوپای پاسداران به درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه‌كانیان به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه. ده‌شڵێت، له ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی هێرشی له‌و جۆره‌ودا، وه‌ڵاممان ده‌بێت.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی يەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ 25ی حوزەیرانی 2026، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتەکانی سەرلەبەیانیدا بە سێ درۆنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر دەوروبەی گوندی "شیوێ" له نزیک شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هێزەکانمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی و زیانێكی دیكه‌یان بەرنەکەوتوە، بەڵام باخ و كێڵگه‌ی هاوڵاتیان زیانیان پێگەیشتوە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "هێرشبەران ئاگادار دەکەینەوە کە هەر چەشنە هێرشکردن بۆ سەر وڵاتەکەمان قبوڵکراو نییە و لە ئەگەری دوبارەبونەوەدا، بەدڵنیاییەوە وڵامی پێویست دەدەینەوە."
یه‌ره‌كه وتوشیه‌تی"هەروەها دوپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی گیان و ماڵی گەلەکەمان ئەرکی سەر شانی ئێمەیەو پێویستە هەمو کەس دڵنیابن کە لەو بوارەدا ئەرکی خۆمان بەباشی جێبەجێ دەکەین."