قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، له كاتژمێر 12ی ئه‌مشه‌و تا 8ی به‌یانی، كوژاندنه‌وه‌ی گشتی له كاره‌بای نیشتمانی روده‌دات.
ئاوێنه: قائیمقامی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئاگاداری سەرجەم دانیشتوانی سنوری قەزای چەمچەماڵ دەکەین کە ئەمشەو لەکاتژمێر 12ی شەو تا 8ی بەیانی کوژاندنەوەی گشتی لە کارەبای نیشتیمانی ڕودەدات، بەهۆی بەستنەوەی هێڵی نوێی غاز بە وێستگەکانی کارەباوە کە دەبێتە هۆی کەمبونەوەی 500 مێگاوات کارەبا.
وتوشیه‌تی، بۆ ئەو مەبەستە قائیمقامیەت سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکانی ئاگادارکردوە کە تا هاتنەوەی کارەبای نیشتیمانی کار بە مۆلیدەکانیان بکەن.