وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم رایگه‌یاند، وێستگه‌ی كاره‌بای سلێمانی له سه‌عات 2ی به‌ره‌بانی هه‌ینی بۆ ماوه‌ی شه‌ش سه‌عات ده‌كوژێته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، وەزارەته‌كه‌یان هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە لەوەی كه هەینی 26/6/2026 وێستگەی گازی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی لە کاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی بۆ ماوەی شەش کاتژمێر دەکوژێتەوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لەماوەی ئەم چەند کاتژمێرە دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان دوچاری پچڕانی کاتیی کارەبا ببنەوە.
وه‌زاره‌ته‌كه له‌باره‌ی هۆكاری كوژانه‌وه‌كه‌وه وتویه‌تی، ئەم هەنگاوە لەچوارچێوەی چالاکییەکانی بەستنی بۆڕی نوێی گازی کێڵگەی کۆرمۆرە بە وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای سلێمانی کە دەبێتە هۆی زیادکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا لە داهاتودا.