بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی زیاتر له 7.82 ملیار دینارەو ئه‌وه‌ش له چاو هه‌فته‌ی رابردو به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 24% كه‌می كردوه.
ئاوێنە: بەگوێرەی ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو هەردو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی ئەم هەفتەیەی سلێمانی لە 20ی 6 تا 26ی 6ی 2026، زیاتر لە 7 ملیار‌و 827 ملیۆن و 382 هەزار دینارە.
هەر بەگوێرەی ماڵپەڕەكە، لەو بڕە 6 ملیار‌و 739 ملیۆن و 322 هەزار دیناری واتە 86%ی نەختینەیەو هەروەها 1 ملیار‌و 88 ملیۆن و 60 هەزار دیناری واتە 14%ی بەشێوەی چەكەو مەقاسە سفرە.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی له‌چاو هه‌فته‌ی رابردو، زیاتر له 2 ملیار دینار و به‌ڕێژه‌ی زیاتر له 24% كه‌می كردوه.