ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی و نزیكه‌ی 2%ی به‌هاكه‌ی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا دابه‌زی، به‌شێوه‌یه‌ك كه له ئێستدا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت به 73 دۆلار و 67 سه‌نت و یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی ته‌كساس به 70 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كۆمپانیای ئارامكۆی سعودی، ده‌ستی كرده‌وه به باركردنی نه‌وت له وێستگه‌ی ره‌ئیس ته‌نوره له كه‌نداو، ئه‌وه‌ش له‌دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له راگرتنی باركردن.
به‌گوێره‌ی داتاكانی باركردنی بۆرسه‌ی له‌نده‌ن، دو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگر له وێستگه‌كه نه‌وتیان باركردوه‌و كه‌شتییه‌كی دیكه‌ش له چاوه‌ڕوانیدا بۆ باركردن له نزیك وێستگه‌كه. قه‌باره‌ی باری هه‌ریه‌ك له‌و كه‌شتیانه، دو ملیۆن به‌رمیله.