سروه‌ محه‌مه‌د: کێشەی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێم چارەسەرکرا
  2026-06-26       105       

سروه‌ محه‌مه‌د بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، رایگه‌یاند، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بڕیاری ناردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق .

ئاوێنه‌: سروه‌ محه‌مه‌د، بڕیارده‌ری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ​دوای بەدواداچوون و کۆبوونەوەی چڕمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق سەبارەت بە پرسی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لەم کاتەدا کە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەکەیە و جوتیاران  بەدەست کێشەی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و  زەرەر و زیانێکی زۆرەوە دەناڵێنن، كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ركرا.

وتوشیه‌تی، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بڕیاری ناردنی بەرهەمی تەماتەی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواری عێراق .

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×