فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای كوردستان(سنه)، رایده‌گه‌یه‌نێت، گروپێكی چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر بازگه‌یه‌كی شارۆچكه‌ی بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له ئاكامدا دو پۆلیس كوژراون و چوار كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه دوانیان پۆلیسن.
ئاوێنه: فەرماندەیی پۆلیسی سنه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، گروپێكی چه‌كدار هێرشیان كردۆته سه‌ر پۆلیس له بازگه‌ی سه‌به‌دلو له شارۆچكه‌ی بانه و له ئاكامدا دو پۆلیس به‌ناوه‌كانی محه‌مه‌د حه‌سه‌ن به‌یگی و مارتین ئه‌حه‌دی كوژراون.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، له‌و هێرشه‌دا چوار كه‌سی دیكه كوژران كه به‌قسه‌ی فه‌رمانده‌ییه‌كه، دوانیان پۆلیس و دوانه‌كه‌ی دیكه هاوڵاتی بون و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی سنه ناوی گروپه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كردوه‌و رایگه‌یاندوه كه فه‌رمان دراوه به لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه‌و ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی گروپه‌كه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه نزیك سه‌عات 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردو رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایگه‌یاند، چه‌ند خوله‌كێك له‌مه‌وبه‌ر پێكدادانێكی چه‌كداری له‌نێوان هێزه‌كانی ئێران و هێزه‌كانی یه‌كێك له حزبه كوردستانییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا له بازگه‌ی چونه ناوه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی بانه رویداوه‌و هێشتا شه‌ڕه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
فه‌رمانده‌یی يەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە، باڵی سه‌ربازیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاك رایگه‌یاند، له نزیك شاری بانه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سوپای پاسداران به درۆن هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه‌كانیان به‌ڵام زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بوه. ده‌شڵێت، له ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی هێرشی له‌و جۆره‌ودا، وه‌ڵاممان ده‌بێت.
دو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر، فه‌رمانده‌یی يەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان-یەرەکە كه باڵی سه‌ربازیی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان-پژاكه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ 25ی حوزەیرانی 2026، هێزەکانی سوپای پاسداران لە کاتەکانی سەرلەبەیانیدا بە سێ درۆنی خۆکوژ هێرشیان کردە سەر دەوروبەی گوندی "شیوێ" له نزیک شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هێزەکانمان لەو هێرشانەدا هیچ زیانێکی گیانی و زیانێكی دیكه‌یان بەرنەکەوتوە، بەڵام باخ و كێڵگه‌ی هاوڵاتیان زیانیان پێگەیشتوە.
یه‌ره‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه "هێرشبەران ئاگادار دەکەینەوە کە هەر چەشنە هێرشکردن بۆ سەر وڵاتەکەمان قبوڵکراو نییە و لە ئەگەری دوبارەبونەوەدا، بەدڵنیاییەوە وڵامی پێویست دەدەینەوە."
یه‌ره‌كه وتیشی"هەروەها دوپاتی دەکەینەوە کە پاراستنی گیان و ماڵی گەلەکەمان ئەرکی سەر شانی ئێمەیەو پێویستە هەمو کەس دڵنیابن کە لەو بوارەدا ئەرکی خۆمان بەباشی جێبەجێ دەکەین."