وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماری حەوت ساڵی خەرجکردنی حکومەتی هەرێمی راگەیاند و لەوماوەیەدا خەرجی کرداریی حکومەتی هەرێم زیاتر لە ٨٧ ترلیۆن دینار بووە.
ئاوێنە: وەزافرەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک داتا و زانیاری ٧ ساڵ پێش ئێستا لە پێگەی فەرمی خۆی بڵاوکردووەتەوە و تیادا هاتووە "لە درێژەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی پەرتووکی کار و چالاکی و چاکسازییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ساڵی ( ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ ) بەشێکی تایبەتە بەخەرجییە گشتییەکانی حکومەتی هەرێم لەو حەوت ساڵەدا کە تێکڕای خەرجییە کردارییەکان دەگاتە زیاتر لە ( ٨٧ ) ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دینار ".
ئەوەش هاتووە "لەو ژمارەیە زیاتر لە ( ٦٥ ) ترلیۆنی خەرجی مووچە بووە و زیاتر لە ( ١٤ ) ترلیۆنیش خەرجی بەکارخستن کە بریتییە لە خزمەتگوزارییەکانی ڕۆژانەی فەرمانگە و وەزارەتەکان و هتد….".
هەروەها وتوشیەتی "زیاتر لە ( ٤ ) ترلیۆن خەرجی بەرهەمهێنانی کارەبا بووە و نزیکەی ( ٤ ) ترلیۆنیش خەرجی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان بووە".
وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتە روو "ئەمە جگە لەو مووچانەی کە لەو ماوەیەدا خەرج نەکراون ، لەگەڵ ڕێژەی لێبڕینەکانی خانەنشینی مووچەو پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران و جیاوازییەکانی، هەروەها لەگەڵ شایستەی کۆمپانیاکان و بەڵێندەران کە خەرج نەکراون، لەگەڵ خەرجی بەرهەمهێنانی کارەبا کە بەشێکیان بەشێوەی چەک و مەقاسە خەرجکراون بەهۆی کەمی نەختینەی بەردەست لە بانکەکاندا".
هاوکات وەزارەتەکە دوو تێبینی نوسیوە کە ئەمانەن:
تێبینی؛
١- سەرجەم خەرجییەکانی بەکارخستن و وەبەرهێنان و بەرهەمهێنانی کارەبا لەداهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت و لە دوای ساڵی ( ٢٠١٣ ) ەوە وەزارەتی دارایی فیدراڵ تەنها بەشێک لە تەمویلی بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ناردووە کە بۆتە بەشێک لە تەواوکاری خەرجی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و مووچەخۆران.
٢- وەک پێشتر لەخشتەکانی میکانیزمی دابەشکردنی مووچەی حەوت ساڵی ڕابردوو بە پێی مانگ و ساڵ لە پەیجی فەرمی وەزارەتمان بڵاوکراوەتەوە