سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ئاماژە بەوە دەکات کە حکوڕانانی هەرێم "فریای خۆی نەکەوێت، نامێنێت"، لەبارەی هاوپەیمانییەکەشیانەوە ئاشکرایکرد کە ٤٢ کورسییە.
ئاوێنە: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دوای ئەوەی لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی کۆبووەوە رایگەیاند "هه‌ردوولا موته‌فیق بووین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا كارا بكرێنه‌وه".
ناوبراو وتیشی "ئه‌گه‌ر حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان فریای خۆی نه‌كه‌وێت ئه‌م هه‌رێمه نامێنێت".
سەرۆکی جوڵانەوەکە باسی رای خۆیان حزبی یەکێتی دەکات و ئاماژە بەوەدەکات کە رایانوایە "باڵانس له كوردستان دروست ببێت، ده‌بێت هاوسه‌نگی بگه‌ڕێته‌وه و نابێت هه‌موو پۆسته‌كان لای كه‌س بن".
ئەو باسی ئەو وتانە دەکات کە دژی حکومەتی هەرێم و بەتایبەت حزبی یەکێتی کردووە و دەڵێت "هه‌ر شتێكم له رابردوودا وتبێت لێی په‌شیمان نیم، ئێمه و یه‌كێتی وه‌كو پارتی و یه‌كێتیی كوڕمان له یه‌كتر نه‌كوشتووه".
شاسوار عەبدولواحید هەڕەشە دەکات و باس لەوە دەکات کە هیچ كه‌سێك "نان و پیاز" به قسه‌كانی ئەوەوە نه‌خوات و له "هیچی په‌شیمان نیم".
"كورسی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان بووه به 42 كورسی". سەرۆکی نەوەی نوێ وای وت