سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکات، خەمساردی دەسەڵاتداران بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە بووەتە ھۆی "شەرمەزاری" عێراق و ھەرێمی کوردستان لە ڕووی نێودەوڵەتیەوە.
ئاوێنە: سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD) لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی "پێویستە دەسەڵاتدارانی عێراق و ھەرێمی کوردستان ھەرچی زووە پەلەبکەن لە دەرکردنی یاسایەکى تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە".
نوسیویشیەتی "پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ١٥ پانزە ساڵ بەسەر واژۆکردنی ڕێکەوتننامەی بەرەنگاربوونەوەی ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە لیژنەی تایبەت بەم ڕێکەوتننامەیە لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە تێبینییەکانی خۆیدا کە ئاڕاستەی عێراق و ھەرێمی کوردستانی کردووە، داوادەکات پەلەبکرێت لە دەرکردنی یاسایەکی تایبەت بە مەبەستی قەدەغەکردنی ئەشکەنجە و مامەڵەی نامرۆڤانە".
ئەو سەنتەرەیە ئاماژە بەوە دەکات، کە بەهۆی خەمساردی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم بۆ ئەو بابەتە ئەو دوو وڵاتە لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان توشی "شەرمەزاری" بووە.