ئاڵدار خەلیل: سوریا دژی حزبوڵڵا شەڕ بکات، هێزە کوردییەکان بەشداری ناکەن
  2026-06-27       220       

ئەندامێکی دەستەی هاوسەرۆکایەتی (پەیەدە) رایگەیاند، هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بەردەوامن، دەشڵێت "ئەگەر سوریا دژی حزبوڵڵا شەڕ بکات، هێزە کوردییەکان بەشداری ناکەن".

 

ئاوێنە: ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی روناهی، وتی "هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بەردەوامن. هەروەها بۆ تێکەڵبوونی دیموکراتییانە خەباتێکی درێژخایەن پێویستە، خەبات بۆ ناساندنی زمانی کوردی و فەرمیکردنی بەردەوامە".


ئاڵدار وتیشی "لیوا کوردییەکان دەچنە ناو سوریا بۆ بەشداریکردن لە مەشقی سەربازی لەگەڵ سوپا، بەڵام بەشداری هیچ شەڕێکی نێوان هێزەکانی حکومەتی سوریا و حزبوڵڵای لوبنانی ناکەن".

ئەندامەکەی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە (PYD)رونیشیکردەوە "بەڕێوەبەریی خۆسەر هەمیشە سەبارەت بە دۆخی گەلەکەی هەستیار بووە."

ئاڵدار خەلیل وێڕای ئەوەی باسی لەوە کرد کە دەبێت ئابووریی وڵات پێشبکەوێت، ئەو خاڵێکی گرنگی خستەروو کە پارتە کوردییەکانی ڕۆژئاوا لە ماوەیەکی نزیکدا کۆدەبنەوە.


 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×