لە درەنگانی شەوی شەممە بۆ یەکشەممە، دۆخی ئەمنی لە ناوچەی سەوزی بەغدا و چەند ناوچەیەکی دیکەی عێراق گۆڕانکاری بەسەردا هات، دوای ئەوەی هێزێکی هاوبەشی ئەمنی دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان کرد بۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک لە کاربەدەستانی باڵای حکومی و پەرلەمانی.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان، ئۆپەراسیۆنەکە بە فەرمانی لایەنە پەیوەندیدارەکان و بە بەشداریی دەزگای دژەتیرۆر، دەستەی دەستپاکی، ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی فیدراڵی ئەنجام دراوە. هێزە ئەمنییەکان لەناوچەی سەوز و چەند ناوچەیەکی دیکەی بەغدا، موسڵ، دیالە و ئەنبار بڵاوەیان پێ کراوە و گەمارۆی چەندین ماڵ و ڤێلای بەرپرسانیان داوە.
پەیوەندی بە دۆسیەی "عدنان جومەیلی"
سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم هەڵمەتە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە دانپێدانانەکانی "عدنان جومەیلی"، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوتی عێراق هەیە. جومەیلی کە پێشتر دەستگیرکرابوو، لە میانی لێکۆڵینەوەکاندا ناوی ١٦٨ بەرپرسی باڵای حکومی و سیاسیی هێناوە کە لە دۆسیەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕیدا تێوەگلاون. جێگەی باسە، لە ماڵی ناوبراودا بڕێکی زۆر پارە (٩٨ ملیار دینار و ١٠ ملیۆن دۆلار) لەگەڵ زێڕ و ژمارەیەکی زۆر چەک دەستی بەسەردا گیراوە.
ناوی بەرپرسە دەستگیرکراوەکان و هەڵوێستی پەرلەمان
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، تاوه‌كو ئێستا 12 به‌رپرس و هه‌شت په‌رله‌مانتار له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی به‌غدا به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وز ده‌ستگیركراون و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش هێشتا به‌رده‌وامی هه‌یه و بڕیاریشه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی بكات.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كان ئه‌و كه‌سانه‌ی ناویان دێت كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركراون پێكهاتون له موسه‌نا سامه‌ڕایی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، زیاد جه‌نابی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆكی پێشوی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان، فرحان فەرتوسی، عەلی مەعارج بریکاری وەزیری نەوت، مزر کروی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، عالیە نوسەیف، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد سەیهود، ئامۆزای محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، هه‌روه‌ها بەها نوری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، هند عەباسی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، حسنین الخفاجی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، محەمەد کەربولی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، محه‌مه‌د فه‌رمان، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، عەلا سەکەر پەرلەمانتار.
دۆخی مەیدانی و چاوەڕوانییەکان
تا ساتەوەختی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، دۆخی ئەمنی لە بەغدا بە جێگیری ماوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی بڵاوبوونەوەی زرێپۆش و تانکی سەربازی لە دەوروبەری ناوچەی سەوز نیگەرانی و پرسیاری زۆری لەلای هاوڵاتییان دروست کردووە. چاوەڕوان دەکرێت حکومەتی عێراق لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە و چارەنووسی دەستگیرکراوەکان بخاتە ڕوو.
ئەم ئۆپەراسیۆنە وەک یەکێک لە گەورەترین هەڵمەتەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی لە مێژووی نوێی عێراق دەبینرێت، کە چاوەڕێ دەکرێت لێکەوتەی سیاسی و ئەمنیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.