کەشناسی هەرێم: شەپۆلێكی نوێی گەرما ڕایدەگەیەنێت
  2026-06-28       112       

کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەمرۆوە شەپۆلێكی نوێ دەستپێدەكات و پلەکانی گەرما لەهەرێم کەمێک بەرز دەبنەوەو ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، لەهەندێک کاتیشدا خێرایی با زیاد دەکات.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوەو ئاسمانی هەرێم بەگشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام بۆ ناوچە شاخاوییەکان کەمێک هەور لەئاسماندا بەدی دەکرێت، خێرایی با بەشێوەیەکی مامناوەند دەبێت و هەندێک کات زیاد دەکات، هەروەها ئیدارەی گەرمیان بە تۆمارکردنی 43 پلەی سیلیزی بەرزترین پلەی گەرمای هەیە.

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ باسی لەوەکرد، پلەکانی گەرما کەمێک ڕوو لەبەرزبونەوە دەکەن و ئاسمانی تەواوی ناوچەکان بەردەوام ساماڵ دەبێت، خێرایی با کەمدەبێتەوە.

 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو:

هەولێر: ٣٩ پلەی سیلیزی

پیرمام: ٣٤ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە:٤٠ پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: ٣٩ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٨ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٤٠ پلەی سیلیزی

ئاکرێ:٣٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان:٤٣ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٧ پلەی سیلیزی 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×