کۆمپانیایەکی دیکە لە هەرێمی کوردستان دەستی بە بەرهەمهێنانی نەوت کردەوە
  2026-06-28       113       

دوای دەستپێکردنەوەی کارەکانی چەند کۆمپانیایەکی دیکەی وزە لە هەرێمی کوردستان، کۆمپانیای "ئێج کەی ئێن" (HKN) بە فەرمی ڕایگەیاند کە بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی ئەتروش دەستپێکردووەتەوە.

ئاوێنە: ​بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی کۆمپانیاکە بڵاویکردووەتەوە، پلانیان وایە پرۆسەی بەرهەمهێنان بە ئاستێکی بەرز ئەنجام بدەن. ئەم هەنگاوەی ئێج کەی ئێن لە کاتێکدایە، کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیاکانی "دی ئێن ئۆ" (DNO) لە کێڵگەکانی تاوکێ و پێشابور، لەگەڵ کۆمپانیای "گەڵف کیستۆن"یش بە هەمان شێوە دەستیان بە چالاکییەکانی بەرهەمهێنان کردووەتەوە.

​بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە چوارچێوەی پرۆسەی دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەم کۆمپانیا بیانییەکان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی قەبارەی هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×