وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی د. عه‌بدوللـه‌تیف ئه‌حمه‌د گه‌یشتۆتته وه‌زاره‌ته‌كه‌یان و رێكاره یاساییه‌كان له‌سه‌ر دۆسیه‌كه له‌لایه‌ن تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی و به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار له وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ده‌ستیان پێكرد.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌رێم، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وتی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لەکاتی دەوامی فەرمی دۆسیەی لێکۆڵینەوەی د. عه‌بدوللـه‌تیف ئەحمەد مستەفا گەیشتە وەزارەت کە پێشتر لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە بە ئامادەبونی نوێنەری داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەنجام درابو.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، لەسەر فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕێکارە یاساییەکان لەلایەن تیمی بەڕێوەبەرایەتى یاسایی و بەرپرسانی پەیوەندیدار لە وەزارەت دەستیان پێ‌کرد و ئەم دۆسییەیه لە چوارچێوەی یاسا‌و ڕێنماییە بەرکارەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.