قوبا تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له به‌غدا له‌لایه‌ن نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق پێشوازی لێكراو له كۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا جه‌خت له گرنگیی به‌ردوامبونی گفتوگۆ و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق كرایه‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق لە كۆشكی سه‌لام له بەغدا، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، لەكۆبونه‌وه‌ی نێوانیاندا باس لە کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی پەیوەست بە کاروباری ناوخۆ و دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە کرا.
وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی كۆمار ئاماژه‌ی پێداوه، هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگیی بەردەوامبونی گفتوگۆ و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپێناو پاڵپشتیکردنی ڕێڕەوەکانی لێکتێگەیشتن و هاوکاری، بەو شێوەیەی کە یەکڕیزیی وڵات بەهێزتر دەکات و مافی هەمو هاوڵاتیان دەپارێزێت.
له‌وباره‌یه‌وه سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگیی کارکردن لەسەر ئەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانە کرد کە پێشتر بەدیهاتون، لەگەڵ بەردەوامبونی گفتوگۆی بەرپرسانە بە جۆرێک کە متمانەی نێوان هەردولا بەهێز بکات و ژینگەیەکی گونجاو بڕەخسێنێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و گۆڕینیان بۆ هەنگاوی کردەیی، کە هاوکار بێت لە چارەسەرکردنی دۆسیە هەنوکەییەکان و پاڵپشتیی پلانەکانی سەقامگیری و گەشەپێدان بکات.