نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له په‌یامێكدا بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان بۆ راوه‌دونانی گه‌نده‌ڵكاران و داواشی لێده‌كات له‌و ئه‌ركه‌دا تا كۆتایی به‌رده‌وام بن.
ئاوێنه: نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیران و دادوه‌رانی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی كردوه‌و له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه، وتویه‌تی، "پیرۆزباییتان لێدەکەین بەبۆنەی دەستپێکردنی هەڵمەتی بەرەبەیان بۆ ڕاوەدونانی گەندەڵکاران، ئەوانەی یارییان بە سامانی گەلی عێراقەوە کردوە."
مالیكی وتوشیه‌تی"ئێمە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ ئێوە و بۆ هەوڵەکانتان لەپێناو چەسپاندنی دادپەروەری و لێپرسینەوە له هەر کەسێک کە خیانەتی لە ئەمانەت کردبێت، دوپات دەکەینەوە."
نوری مالیكی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو"لەو ئەرکەدا تا کۆتایی بەردەوام بن، چونکە ئەمە هەنگاوێکە کە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق ده‌مێكه چاوەڕوانی دەکەن."