محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له كاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك له تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق، ده‌ڵێت: ئەمڕۆش نا، سبەی هەر ئەبێ گەندەڵکارانی کوردستانیش بە سزای خۆیان بگەن.
ئاوێنه: محه‌مه‌د حه‌كیم، وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، له وتارێكدا له‌ژێر ناونیشانی "وانه‌یه‌ك بۆ ده‌نگده‌ران" كاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك له تۆمه‌تبارانی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی له عێراق نیشانداوه.
ئه‌و وتویه‌تی "وێنەی دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییەی عێراق، پەیامێکی زۆر ڕون و ئاسان ئاڕاستەی تەواوی گەل و دەنگدەران دەکات؛ پێمان دەڵێت کە ئەم خەڵکە چەندە کڵۆڵ و سادەبون."
محه‌مه‌د حه‌كیم وتوشیه‌تی"زۆرێک لەم دەستگیرکراوانە پەرلەمانتار بون؛ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە خۆیان وەک داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵک نمایش دەکرد، قسەی باقوبریق و دروشمی بریقەداریان دەبەخشییەوە، باسی گەندەڵی دەسەڵاتدارانیان دەکردو خۆیان وەک فریشتە نیشان دەدا، هەندێک وەک داکۆکیکاری سوننەو هەندێک شیعە دەردەکەوتن، کەچی لەڕاستیدا تەنیا خەریکی چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنی ئەم میللەتە بون، بۆ ئەوەی خۆیان گەورە بن."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه "بۆیە خەڵکی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانێ گەر دەسەڵات خوێنیان ئەمژێت، ئەوا زۆرێکیش لەدەرەوه‌ی دەسەڵات یاری بە عەقڵیان دەکات."
به بڕوای وته‌بێژه‌كه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، ئه‌م سێ ڕاستییه‌ی تر لەم هەڵمەتی ده‌ستگیركردنانه‌دا گرنگه: ئەمڕۆش نا، سبەی هەر ئەبێ گەندەڵکارانی کوردستانیش بە سزای خۆیان بگەن. مەرج نییە ئەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرئەکەن، خۆیان پاک و بێگەرد بن لە گەندەڵی. ئەمانە تەنیا ماسییە بچوکەکان دەگرن و بەدڵنیاییەوە دەست بۆ دزە گەورەکان و سەرکردە سەرەکییەکانی پشت پەردە نابەن!
ده‌قی وتاره‌كه‌ی محه‌مه‌د حه‌كیم:
وانەیەک بۆ دەنگدەران
وێنەی دەستگیرکراوەکانی ئەم دواییەی عێراق، پەیامێکی زۆر ڕون و ئاسان ئاڕاستەی تەواوی گەل و دەنگدەران دەکات؛ پێمان دەڵێت کە ئەم خەڵکە چەندە کڵۆڵ و سادەبون !
زۆرێک لەم دەستگیرکراوانە پەرلەمانتار بون؛ لەسەر شاشەی تەلەفزیۆنەکانەوە خۆیان وەک داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانی خەڵک نمایش دەکرد، قسەی باقوبریق و دروشمی بریقەداریان دەبەخشییەوە، باسی گەندەڵی دەسەڵاتدارانیان دەکردو خۆیان وەک فریشتە نیشان دەدا، هەندێک وەک داکۆکیکاری سوننەو هەندێک شیعە دەردەکەوتن، کەچی لەڕاستیدا تەنیا خەریکی چەواشەکاری و هەڵخەڵەتاندنی ئەم میللەتە بون، بۆ ئەوەی خۆیان گەورە بن .
بۆیە خەڵکی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەبێ ئەو ڕاستییە بزانێ گەر دەسەڵات خوێنیان ئەمژێت، ئەوا زۆرێکیش لەدەرەوه‌ی دەسەڵات یاری بە عەقڵیان دەکات .
سێ ڕاستی تر لەم هەڵمەتی گرتنە :
* ئەمڕۆش نا، سبەی هەر ئەبێ گەندەڵکارانی کوردستانیش بە سزای خۆیان بگەن.
* مەرج نییە ئەوانەی فەرمانی دەستگیرکردنەکە دەرئەکەن، خۆیان پاک و بێگەرد بن لە گەندەڵی.
* ئەمانە تەنیا ماسییە بچوکەکان دەگرن و بەدڵنیاییەوە دەست بۆ دزە گەورەکان و سەرکردە سەرەکییەکانی پشت پەردە نابەن!