هاوپه‌یمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و هه‌روه‌ها حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر پشتیوانی خۆیان بۆ رێكاره‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی راده‌گه‌یه‌نن. عه‌بادی ده‌ڵێت، پێویستە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گشتگیر و بەردەوام بێت و نه‌چێته ژێر باری هاوسەنگییە سیاسییەکان یان بەرژەوەندییە تەسکەکان.
ئاوێنه: هاوپەیمانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و گه‌شه‌پێدان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، هاوپەیمانییه‌كه‌یان پشتگیری خۆی بۆ ئەو ڕێکارانە دەردەبڕێت کە لەلایەن حکومەت، ئەنجومەنی باڵای دادوەری و لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە گیراونه‌ته‌به‌ر دژی ئەو کەسانەی فەرمانی فەرمی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوە؛ ئەمەش لە سۆنگەی بڕوای نەگۆڕی هاوپەیمانییەکەوە بە بنەمای سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری.
هاوپەیمانییەکەی سودانی جەختی کردۆتەوە لەسەر "پشتیوانیکردنی لە ڕەوتی ڕەوانەکردنی ئەو دۆسیانەی پەیوەستن بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بۆ بەردەم دادگا‌و بەڕێوەچوونیان بەپێی چوارچێوە دەستووری و یاساییەکان، بە شێوەیەک کە بنەمای لێپرسینەوە و لێپێچینەوە بچەسپێنێت، بەدور لە هەر ڕەچاوکردنێکی سیاسی".
هۆشداریشی داوە لە "هه‌ڵمه‌ته‌كانی شێواندن و بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە لەلایەن گەندەڵکارانەوە، ئەوانەی کە بە مەبەستی سیاسی هەوڵی تێکەڵکردنی کارتەکان دەدەن." و جەختیشی کردوەتەوە لەسەر "گرنگی پشتبەستن بە زانیارییە دروستەکان کە لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن، ئەمەش بۆ ڕێگری‌کردن لە چەواشەکردنی ڕای گشتی."
له‌لای خۆیشییه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، بەوپه‌ڕی هێزه‌وه پشتگیری لە ڕێکارەکانی دەسەڵاتدارانی دەوڵەت دەکەم لە ڕاوەدونانی گەندەڵی و گەندەڵکاران و داوای بەردەوامبون و بەهێزکردنی ئەو ڕێکارانە دەکەم، لە پێناو بەدیهێنانی ماف و دادپەروەری، و بۆ پاراستنی گەل و دەوڵەت.
عه‌بادی وتوشیه‌تی، لەم چوارچێوەیەدا، داوای دوو شتی جەوهەری دەکەم: یەکەم، پێویستە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی گشتگیر و بەردەوام بێت، و نه‌چێته ژێر باری هاوسەنگییە سیاسییەکان یان بەرژەوەندییە تەسکەکان و هەموان لەبەردەم ئەم پێوەرەدا یەکسان بن. دوەم، پێویستە ئەم ڕێکارانە بەشێک بن لە پڕۆژەیەکی چاکسازیی بنەڕەتی بۆ سیستمی سیاسی، کە کۆتایی بە پشێوی، پشکپشکێنە و بەرژەوەندیگۆڕینەوە بهێنێت و دەوڵەتی دامەزراوەیی و یاسا بچەسپێنێت.
عه‌بادی له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا وتویه‌تی، داوا لە هەموان دەکەم پاڵپشتی ئەم ڕێکارانە بکەن، وەک پشتگیرییەک بۆ چاکسازی و بۆ چەسپاندنی ئەمانەتی یاسایی، نیشتمانی و ئەخلاقی.