قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عێراق هاوڕابون له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی حكومه‌تی نوێی عێراق له هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
ئاوێنه: قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، له په‌یامێكدا له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ نزار ئامێدی، سه‌رۆك كۆماری عێراق، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق، هاوڕابوین لەسەر پێویستیی کارکردنی زیاتر بۆ پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی عێراق و پشتیوانیکردنی حکومەتی نوێ لە هەنگاوەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی.
قوباد تاڵه‌بانی وتوشیه‌تی، هەروەها جەختیشمان کردەوە لەسەر پێویستیی زیادکردنی ئاستی هەماهەنگیی نێوان هەردو حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و کاری هاوبەش بۆ گەشەپێدانی ئابوریی عێراق و هەرێمی کوردستان.