ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی هه‌رێم له په‌یامێكدا بۆ عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رپرسانه‌ی هه‌رێم كه رۆڵیان هه‌بوه له پاشه‌كه‌وتكردن و نه‌دان و لێبڕین و دزینی موچه‌ی فه‌رماندا ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌ستبگرن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیانداو مافی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌و پارانه‌یان بده‌نه‌وه.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی داكۆكی له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی هه‌رێم، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له په‌یامێكدا كه ئاڕاسته‌ی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردوه رایگه‌یاندوه، ماوەی 14 ساڵە دەسەڵاتدارانی هەرێم "دەستی پیس و نەگریسیان خستۆتە ناو گیرفانی سەرجەم فەرمانبەرانەوە و دەیان تریلیۆن دیناریان بەناوی پاشەکەوت و لێبڕین و خۆگونجاندن و دابەشنەکردنی موچەو ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوە لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و خاوەن پێداویستی تایبەت دزیوە، تا ئێستا ئامادەنین ئەو پارە دزراوانە بۆ فەرمانبەران بگەڕێننەوە."
ده‌سته‌كه وتوشیه‌تی "داواکارین لەبەڕێزتان وەک باڵاترین دەسەڵاتی عێراقی فیدڕاڵ، سەرجەم ئەو نابەرپرسە چەتەو تاڵانچی و بێ ویژدانانەی ڕۆڵیان لە پاشەکەوتکردن و نەدان و لێبڕین و دزینی موچە هەبوە دەستگیربکەن و ڕادەستی دادگایەکی عادیلانەیان بکەن، دەستبگرن بەسەر ماڵ و موڵکی گواستراوە و نەگواستراوەیان، مافی فەرمانبەران لەو پارانە بدرێتەوە."
ده‌سته‌كه وتوشیه‌تی "چاوەڕێی بڕیاری بوێرانە و هەڵمەتی یەکلاکەرەوەی بەڕێزتانین بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵ و دزەکانی هەرێم."