میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، دوێنێ لە سەر رێگەی پیرانشار- مەهاباد و لە نزیک گوندی گاگش پێکدادانێکی قورس لەنێوان سوپای ئەو وڵاتە و هێزێکی بەرهەڵستکار روویداوە.
ئاوێنە: بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک پێکدادانەکە لە نزیک کانە بەردێکی کۆن روویداوە و ماوەی چەند کاتژمێرێکی خایاندووە و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
ئەگەرچی سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران باس لەوەدەکەن، پێکدادانەکە لەگەڵ گەریلاکانی پـ.ـەژاک بووە، بەڵام یەرەکە باڵی سەربازی ئەو حزبە رایگەیاندووە، تائێستا هیچ زانیارییەکان لەبارەی پێکدادانەکەوە نییە و هەرکات زانیاریی و وردەکارییان بەدەست گەیشت رای گشتی لەوبارەوە ئاگادار دەکەنەوە.
لە رۆژانی رابردووشدا پێکدادان لەنێوان ئەو حزبە و هێزە چەکدارەکانی ئێران لە نزیک بانە روویدابوو.