كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2026-06-29       103       

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند لە 48 کاتژمێری داهاتودا ئاسمان ساماڵ دەبێت و سبەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە بەرز دەبنەوە. لەکاتێکدا بۆ ئەمڕۆ ئەگەری تۆزوخۆڵێکی سوک هەیە، ناوچەی گەرمیان بە 44 پلەی سیلیزی گەرمترین و حاجی ئۆمەرانیش بە 27 پلە فێنکترین ناوچەی کوردستان دەبن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ ڕەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتو بڵاوکردەوە. بەپێی پێشبینییەکان، بۆ ئەمڕۆ دوشەممە ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەگەری هەبونی تۆزوخۆڵێکی سوک لە هەندێک ناوچەدا هەیە، سەبارەت بە پلەکانی گەرماش پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی تۆمارکراوەکانی دوێنێ بێت و گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ بەسەر گەرمای ناوچەکاندا نەیەت.

بۆ سبەی سێشەممە، کەشناسی ئاماژەی بەوەکردوە کە ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە، بەڵام پلەکانی گەرما ڕو لە بەرزبونەوەیەکی کەمدەکەن و بەراورد بە ئەمڕۆ (1 بۆ 2) پلە بەرزتر دەبنەوە. هەرچی پەیوەستە بە جوڵەی باوە، پێشبینی دەکرێت خێراییەکەی لە نێوان (10 بۆ 20) کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا و بە شێوەیەکی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند بێت، ئەمەش دۆخێکی جێگیر لە کەشوهەوادا دروست دەکات.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە کە جیاوازییەکی زۆر لە پلەکانی گەرمای ناوچە جیاوازەکانی کوردستاندا دەبینرێت، بە جۆرێک ناوچەی گەرمیان بە گەرمترین ناوچە دادەنرێت و پلەی گەرمییەکەی دەگاتە 44 پلەی سیلیزی. لە بەرامبەردا، ناوچەی حاجی ئۆمەران وەک فێنکترین شوێنی کوردستان دەستنیشانکراوە کە تێیدا بەرزترین پلەی گەرما تەنها 27 پلەی سیلیزی دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ: 

هەولێر: 41 پلەی سیلیزی

پیرمام: 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 40 پلەی سیلیزی

دهۆک: 40 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 40 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی

سۆران : 39پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران : 26پلەی سیلیزی 

گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی:

هەولێر: 42 پلەی سیلیزی 

پیرمام: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 39پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 41 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاج ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی 

گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×