وه‌زیری دارایی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاریی ئابورییدا كه به میوانداری شاندی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوه، جه‌خكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی سیستمی ئه‌سیكۆدا له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنورییه‌كاندا و بڕیاریشدراوه بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ بۆ سه‌ردانكردنی ده‌روازه سنورییه‌كان لە هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی ئەو دەروازانەی مەرجەکانیان تێدایە بۆ ئەوەی بە فەرمی پەسەندبکرێن، لەگەڵ داخستنی ئەو دەروازانەی کە مەرجەکانیان تێدا نییه.
ئاوێنه: فالح ساری، وه‌زیری دارایی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ سەرۆکایەتی پێنجەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وه‌زاریی ئابورییمان كرد كه تێیدا میوانداری شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان‌مان کرد بەمەبەستی تاوتوێکردنی یەکخستنی ڕێکارە گومرگی و باجییەکان لە دەروازە سنورییەکاندا.
وتیشی، لە کۆبونەوەکەدا، جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی یەکخستنی سیستمە گومرگییەکان و جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا لە سەرجەم دەروازە سنورییەکاندا، بە شێوازێک کە ببێتە هۆی زیادکردنی داهات، توندکردنەوەی چاودێری و سنوردارکردنی خۆدزینەوە لە باج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەنجومەنه‌كه بڕیاریدا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئەنجامدانی ڕوپێوییەکی گشتگیر بۆ مه‌رزه‌كان و ده‌روازه سنورییه‌كان لە هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی ئەو دەروازانەی مەرجەکانیان تێدایە بۆ ئەوەی بە فەرمی پەسەندبکرێن، لەگەڵ داخستنی ئەو دەروازانەی کە مەرجەکانیان تێدا نییه.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، رێنماییمان دەرکرد بۆ ئامادەکردنی نامیلکەیەکی یەکگرتو بۆ لێخۆشبون و ئاسانکارییە گومرگییەکان، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی یەکخستنی ڕێکارەکان لە سەرجەم دەروازە سنورییەکانی عێراقدا.
وه‌زیری دارایی عێراق وتیشی، لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێم تاوتوێی میکانیزمەکانی کۆکردنەوەی داهاتمان کرد لە دەروازە سنورییەکانداو بڕیارماندا پێشنیارە هاوبەشەکان بەرزبکەینەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ گرتنەبەری بڕیاری گونجاو لەسەریان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، بەردەوامین له‌سه‌ر بنیادنانی سیستمێکی گومرگی یەکگرتو کە لەسەر بنەمای دادپەروەری، شەفافییەت و هاوسەنگی و یەکسانیی ڕێکارەکان لە سەرجەم دەروازە سنورییەکاندا دامەزرابێت.