ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئاشكرایكرد، دادگا بڕیاریداوه به سه‌پاندنی سزای زیندانی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشوتری باجه‌كانی عێراق و ژنه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ته‌واوه‌ی سامان و موڵكه گوازراوه‌و نه‌گوازراوه‌كانیاندا، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره.
ئاوێنه: ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، دادگای ناوه‌ندیی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی، به ئاماده‌بونیان سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر ئوسامه حوسام جه‌وده‌ت، به‌ڕێوه‌بری گشتی پێشوتری ده‌سته‌ی باجه‌كاندا سه‌پاندوه له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزای 5 ساڵ و یه‌ك مانگ زیندانی به‌سه‌ر هاوسه‌ری ناوبراودا ئەوه‌ش به پشتبەستن بە بڕگه‌كانی ماددەی 36 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی سپیکردنەوەی پارە و دابینکردنی دارایی بۆ تێرۆر، ژمارە 39ی ساڵی 2015.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دادگا بڕیاریشی داوه به پێبژاردنی هه‌ردو سزادراوه‌كه بە شێوازی هاوبەش بە بڕی زیاتر له 32.49 ملیار دینار سەرەڕای دەستبەسەرداگرتنی 10 خانوبەرە لە بەغدا و 12 خانوبەرە لە تورکیا کە لەسەر ناوی ژنە سزادراوەکەن، هەروەها ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئەو بڕە پارە کاشانەی کە پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه له‌گه‌ڵ کرێی خانوبەرەکان، زێڕ و خشڵەکان و ئه‌و پارانەی کە لە بانکی کوێتی و بانکەکانی تورکیادا دانراون.
دەستەکە جەختی کردەوە "دادگا، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و بەڵگانەی کە لە کەیسەکەدا بەدەستهاتون خراونه‌ته به‌رده‌ستی، به‌ڵگه‌كانی به بەڵگەی پێویست و قەناعەتپێکەر زانیون بۆ تاوانبارکردنیان، بۆیە بڕیاری خۆی دا بە كه‌مته‌رخه‌می هه‌ردو سزادراو و سزادانیان بەو زیندانیكردن و پێبژاردنه‌ی کە ئاماژەی پێکراوە بەپێی پێویستییەکانی ماددەی حوکمەکە، لەگەڵ دەستگرتن بەسەر سەرجەم سامان و موڵکە گوازراوە و نەگوازراوەکانیاندا."