حاكم شێخ لهتیف، پسپۆڕی بواری یاسا و پهرلهمانتاری پێشوتر له پهرلهمانی عێراق رایدهگهیهنێت، بههۆی ئهوهی كه ماوهی مانگێك زیاتره له دادگاكانی سنوری سلێمانییهوه هیچ دۆسییهیهك نانێردرێت بۆ دادگای تهمیز و ئەو دادوەرانەی کە لە دادگای تەمیزن و سەربە دەسەڵاتی زۆنی سەوزن مانیان گرتوە، بەکردەیی هەمو کارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە ههرێم پەکیانکەوتوە.
ئاوێنه: حاكم شێخ لهتیف، ئهمڕۆ دوشهممه، له وتارێكدا لهژێر ناونیشانی "دامەزراوەی سێیەمیش لە کوردستان پەکی کەوت"، وتویهتی "ماوەی مانگێک زیاترە لە دادگاکانی سنوری سلێمانییەوە هیچ دۆسیەیەک نانێردرێت بۆ دادگای تەمیز، پیش ئەوە دادگای تەمیز چەند جارێک داوای دۆسییەکەی لاهور شێخ جەنگیان کرد، بەڵام لە سلێمانییەوە نەنێردرا، بەڵام لە ئیستادا ئەوە ماوەی مانگێک زیاترە هیچ دۆسییەک نانێردرێت."
ئاماژهی بهوهشداوه "هەروەها ئەو دادوەرانەی کە لە دادگای تەمیزن و سەربە دەسەڵاتی زۆنی سەوزن (راستیەکی تاڵە) ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە مانیان گرتوەو هیچ دەعوایەک نابینن، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون، چونکە دەستەکانی دادگای تەمیز ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە کۆنابنەوە یان پێکنایەن، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون، هەرچەندە دەشنێردرێن بۆ دادگای تەمیز."
وتوشیهتی"کەواتە بەکردەیی هەمو کارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە کوردستان پەکیانکەوتوەو وەستاون."
بهقسهی حاكم شێخ لهتیف، "بیانوی دادگاکانی سنوری سلێمانی بۆ نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز ئەوەیە کە گوایه پارتی لە هەولێر کۆنترۆڵی دادگای تەمیزو ئەنجومەنی دادوەری کردوەو دەستتێوەردانی تیدا دەکات و ئەو زۆرینەیەی کە هەیەتی لە دادگای تەمیز بۆ بەرژوەندیی حیزبی خۆی بە کاری دەهێنێت، لەو دۆسیانەی کە هی سنوری دەسەڵاتی یەکێتین و رویەکی سیاسیان هەیە دەیەوێت لە بەرژوەندیی سیاسی خۆی یەکلاییان بکاتەوە، دەشڵێن لە هەندێ کەیسدا ئەم دەستێوەردانە بە زەقی هەبوەو بەرچاو بوەو چەند نمونەیەکیش دێننەوە."
هێمای بۆ ئهوهش كردوه "بەڵام ئەوانەی کە رەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری سنوری سلێمانی دەگرن سەبارەت بە نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز دەڵێن کە بۆ پەردەپۆشکردنی نەناردنی دۆسییەکەی لاهور شێخ جەنگییە، بۆ ئەوەی وای نیشان نەدەن کە نەناردنی تەنیا دۆسییەکەی ئەوە ناردنی هەمو دۆسییەکانی تریشیان راگرتوە، بەڵگەشیان ئەوەیە دەڵێن بۆچی پیش ئەم کەیسە ناردنی دۆسییەکان رانەگیراوە."
حاكم شێخ لهتیف جهختیشی كردۆتهوه كه "ئەمەی رودەدات دۆخێکی خراپەو دەرنجامیشە نەک هۆکار. پێویستی بە هەڵوێستەو قسەکردنی جدی هەیە" بهتایهبت لهلایهن خودی دەسەڵاتی دادوەری خۆی و ههروهها لهلایهن سەرۆکی هەرێمەوە کە دەبێ بەزوترین کات هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت و کۆبونەوە بە دادوەران بکات و پاڵپشتیان بکات کە خۆیان لە وابەستەیی سیاسی دەربازبکەن و بڕیاری جەریئانهو ئازایانە بدەن."
دهقی وتارهكهی حاكم شێخ لهتیف:
دامەزراوەی سێیەمیش لە کوردستان پەکی کەوت
ماوەی مانگێک زیاترە لە دادگاکانی سنوری سلێمانییەوە هیچ دۆسیەیەک نانێردرێت بۆ دادگای تەمیز، پیش ئەوە دادگای تەمیز چەند جارێک داوای دۆسیەکەی لاهور شێخ جەنگیان کرد، بەڵام لە سلێمانییەوە نەنێردرا، بەڵام لە ئیستادا ئەوە ماوەی مانگێک زیاترە هیچ دۆسییەک نانێردرێت.
هەروەها ئەو دادوەرانەی کە لە دادگای تەمیزن و سەربە دەسەڵاتی زۆنی سەوزن (راستیەکی تاڵە) ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە مانیان گرتوەو هیچ دەعوایەک نابینن، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون، چونکە دەستەکانی دادگای تەمیز ئەوانیش ماوەی مانگێک زیاترە کۆنابنەوە یان پێکنایەن، بۆیە دەعواکانی سنوری هەولێرو دهۆکیش پەکیانکەوتوەو وەستاون، هەرچەندە دەشنێردرێن بۆ دادگای تەمیز. کەواتە بەکردەیی هەمو کارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان لە کوردستان پەکیانکەوتوەو وەستاون.
بیانوی دادگاکانی سنوری سلێمانی بۆ نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز ئەوەیە کە گوایه پارتی لە هەولێر کۆنترۆڵی دادگای تەمیزو ئەنجومەنی دادوەری کردوەو دەستتێوەردانی تیدا دەکات و ئەو زۆرینەیەی کە هەیەتی لە دادگای تەمیز بۆ بەرژوەندیی حیزبی خۆی بە کاری دەهێنێت، لەو دۆسیانەی کە هی سنوری دەسەڵاتی یەکێتین و رویەکی سیاسیان هەیە دەیەوێت لە بەرژوەندیی سیاسی خۆی یەکلاییان بکاتەوە، دەشڵێن لە هەندێ کەیسدا ئەم دەستێوەردانە بە زەقی هەبوەو بەرچاو بوەو چەند نمونەیەکیش دێننەوە.
بەڵام ئەوانەی کە رەخنە لە دەسەڵاتی دادوەری سنوری سلێمانی دەگرن سەبارەت بە نەناردنی داواکان بۆ دادگای تەمیز دەڵێن کە بۆ پەردەپۆشکردنی نەناردنی دۆسییەکەی لاهور شێخ جەنگییە، بۆ ئەوەی وای نیشان نەدەن کە نەناردنی تەنیا دۆسییەکەی ئەوە ناردنی هەمو دۆسییەکانی تریشیان راگرتوە، بەڵگەشیان ئەوەیە دەڵێن بۆچی پیش ئەم کەیسە ناردنی دۆسییەکان رانەگیراوە.
ئەمەی رودەدات دۆخێکی خراپەو دەرنجامیشە نەک هۆکار. پێویستی بە هەڵوێستەو قسەکردنی جدی هەیە، چ لەلایەن دامودەزگاکانی توێژینەوە بۆ پێشکەشکردنی پێشنیارو چارەسەر، چ لەلایەن دەزگاکانی راگەیاندنەوە بۆ ئەوەی ببێتە رایگشتی و فشارو چ لەلایەن خودی دەسەڵاتی دادوەری خۆیەوە بەو پێیەی ئەو پەیوەندیداری یەکەمەو دەبێ هەڵوێستی رون و ئاشکرای هەبێت لەبارەی ئەم دۆخەی کە تێیدایە، چ لەلایەن دەسەڵاتی جێبەجێکردنەوە بە دیاریکراوی لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە کە دەبێ بەزوترین کات هەڵوێستی خۆی دەرببڕێت و کۆبونەوە بە دادوەران بکات و پاڵپشتیان بکات کەخۆیان لە وابەستەیی سیاسی دەربازبکەن و بڕیاری جەریئانهو ئازایانە بدەن.