شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، چاوی به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق كه‌وتوه‌و داوای لێكردوه له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی كه هه‌یه بۆ راوه‌دونانی گه‌نده‌ڵكاران، "دزه‌كانی كوردستانیش بگرن."
ئاوێنه: شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نوێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق وتی، من ئه‌مڕۆ فایه‌ق زه‌یدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریم بینی، هیوام خواست هه‌ڵمه‌تی راوه‌دونانی گه‌نده‌ڵكاران ته‌واوی عێراق بگرێته‌وه به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه میدیاكانی پارتی ده‌ڵێن، كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق نه‌كردوه، شاسوار عه‌بدولواحید وتی، "ئه‌وانه به هه‌مو شتێك په‌ست ئه‌بن، سه‌رۆك حزب هه‌یه بێت و درۆ بكات و بڵێت فڵانه به‌رپرسم بینی. فایه‌ق زه‌یدان دوێنێ له سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاتۆته‌وه‌و ئه‌م به‌یانییه سه‌عات 10 بینیومه. داوای ئه‌وه‌م لێ‌كرد كه ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ی به‌دوایانه‌وه‌ن هه‌رێمی كوردستانیش بگرێته‌وه، په‌یجه‌كانی پارتی له‌وه توڕه‌بون كه پێموتوه دزه‌كانی كوردستانیش بگرن."