حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه به‌غدا مانگانه پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم و ده‌شڵێت، به فه‌رمانی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ژمارێكی تایبه‌ت ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌و پارانه‌ی كه له‌و كه‌سانه وه‌رده‌گیرێنه‌وه كه به رێگه‌ی نایاسایی و گه‌نده‌ڵی ده‌ستیان كه‌وتون و ئاماژه به‌وه‌شده‌دات. ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، تا ئێستا 21 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون و هه‌ندێك تۆمه‌تباریش خۆیان شاردۆته‌وه به‌ڵام هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاوێنه: حه‌یده‌ر عه‌بودی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌باره‌ت به موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم وتی، لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له‌نێوان به‌غداو هه‌رێمی كوردستان، ئێمه پابه‌ندبونی نه‌گۆڕو جێگرمان هه‌یه سه‌باره‌ت به پرسی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌رچه‌نده جیاوازی بۆچون هه‌یه له‌باره‌ی داهاته‌كانی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و بڕه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌یدات به به‌غدا كه‌متره. به‌ڵام حكومه‌تی عێراق پابه‌ند ده‌بێت به ناردنی بڕی یه‌ك ترلیۆن دیناری مانگانه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم بۆ موچه‌ی موچه‌خۆران، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی عێراقه.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هه‌ڵمه‌تی دژبه دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی وتی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی ڕاسپاردوە بە کردنەوەی هه‌ژمارێكی بانکی بۆ دانانی ئەو پارە گێڕدراوانەوە، ئەو پارە گێڕدراوانەی کە لەژێر دەستی ئەو کەسانەدا بون کە تێوەگلابون لە دەستکەوتی نایاسایی و ده‌ستبردن بۆ سامانی گشتی.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئەم هه‌ڵمه‌ته لەم ئاستەدا ناوەستێت و لە سنوری ئەم قۆناغەشدا نامێنێتەوە. لە ڕاستیدا، ئەو دانپێدانانە بەردەوامن و ئەو لێکۆڵینەوانەی کە ئێستا لە ژێر چەتری دەسەڵاتی دادوەری عێراقدا بەڕێوەدەچن، ڕێخۆشکەرن بۆ گەیشتن بە تۆڕێک لە زانیاری ورد لەسەر ئاستی ناوەکان، لەسەر ئاستی پارەکان.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، لەسەر ئەم بنەمایەش، پرۆسەی دژایەتیکردنی گەندەڵی بەردەوامە، چونکە پشت بە میتۆدۆلۆژیایەکی ڕێکاری دەبەستێت کە تێیدا دەسەڵاتە فیدراڵییەکان هاوکار و تەواکەری یەکترن، بە دەستپێکردن لە ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و حکومەتی عێراق. هەروەها نابێت ئەوەش فەرامۆش بکەین کە بەشداریکردنێکی ئەرێنی هەبووە لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەبارەت بە بەدواداچون و ڕاوەدوستانی ئەو کەسانەی کە بەپێی فەرمانی دادوەری داواکراون.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەمە ڕوداو و کرده‌یه‌كی سەد لە سەد عێراقی خۆماڵییە، کە هیچ لایەنێکی نێودەوڵەتی و هیچ دۆستێکی دەوڵەتی عێراق تێیدا بەشدار نەبوە. پەنابردن بۆ چوارچێوە نێودەوڵەتییەکان ڕەنگە لە ڕێگەی کەناڵە ناسراوەکانی خۆیەوە بێت بۆ پەیوەندیکردن یان شوێنکەوتنی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هەڵمەتی بەرەبەیاندا 21 تۆمەتبار دەستگیرکراون و هەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.
وتیشی،"هەندێک تۆمەتبار خۆیان شاردوەتەوە، یان رایانکردوە، ئێمە بەدوایانەوەین".