ره‌یان كلدانی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن رایده‌گه‌یه‌نێت، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ پێشوازی له هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كردوه كه "41 په‌رله‌مانتار له‌خۆده‌گرێت." شاسوار عه‌بدولواحیدیش ده‌ڵێت، هاوپه‌یمانییه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناوناوه "هاوپه‌یمانی هاوسه‌نگی و بوژانه‌وه."
ئاوێنه: ره‌یان كلدانی، سه‌رۆكی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له به‌غدا پێشوازی كردوه له شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و تاوتوێی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و به‌هێزكردنی شه‌راكه‌تی نیشتمانی و پشتیوانیكردنی سه‌قامگیرییان كردوه.
كلدانی وتوشیه‌تی، هه‌ردولا جه‌ختمان له گرنگی رێزگرتن له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ران و پشتیوانیكردن له پێكهێنانی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان كرده‌وه‌و پێشوازیمان له پێكهێنانی هاوپه‌یمانییه نوێیه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كرد كه زیاتر له 41 په‌رله‌مانتار له‌خۆده‌گرێت.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌ردولا جه‌ختمان له پشتیوانیكردن له بڕیاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی عێراق و ئه‌و رێكارانه كرده‌وه كه حكومه‌ت ده‌یانگرێته‌به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت.
لای خۆیشییه‌وه شاسوار عه‌بدولواحید له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له به‌غداوه وتی"ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوپه‌یمانییه‌كه‌مان ناو نا، هاوپه‌یمانی هاوسه‌نگی و بوژانه‌وه. ئیشه‌ڵا بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌بێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی و بوژانه‌وه بۆ هه‌ندێك لایه‌نیش ده‌بێته مایه‌ی كوژانه‌وه كه زۆر لێی ده‌ترسن."