فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له كۆبونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا باسیان له دروستكردنی بۆرییه‌كی نه‌وتی عێراقی كردوه كه به خاكی سوریادا تێپه‌ڕبێت.
ئاوێنه: فواد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی عێراق وتی، له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ سوریا، کۆبونەوەی دوقۆڵی لەگەڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆك كۆماری سوریا ئه‌نجامداوه‌و وێڕای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وەزیرانی دەرەوە و وزەی ئه‌و وڵاته.
وتیشی"لە گفتوگۆکاندا سەرنجمان خستە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکانی نێوان هەردو وڵاتی برا، هەروەها تاوتوێکردنی پرسە ئابورییەکان له پێشن هه‌موشییانه‌وه دروستکردنی بۆرییەکی نەوتی عێراقی کە بە خاكی سوریادا تێپەڕێت، جیا لەوەش باسی مەلەفە ئەمنی و کشتوکاڵییە هاوبەشەکان کرا."
وەزیری دەرەوە ئاماژەی بەوەش کرد کە "گفتوگۆکان بە شێوەیەکی سەرەکی سەرنجیان لەسەر ئەو بۆرییه نەوتییه بو كه تا پاڵاوتگه‌ی بانیاس له سوریا درێژببێته‌وه."
وتیشی "لەگەڵ حکومەتی سووریا تاوتوێی ئەم پڕۆژەیە کرا كه له‌لایه‌ن کۆمپانیا بیانییەکانەوە جێبەجێ بکرێت، بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەزایان و پسپۆڕانی هەردو لایەنی عێراقی و سوری."