چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: پێویسته‌ دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت پاكبكرێنه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران
  2026-06-29     

چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعه‌كان جەخت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی بەرەبەیان ده‌كاته‌وه‌و ده‌شڵێت، پێویسته‌ ئەو هەوڵانە و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران به‌رده‌وام بن و بەهەدەردانی سامانی گشتییش رابگیرێت.

ئاوێنه‌: چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی شیعه‌كان، ئه‌مشه‌و دوشه‌ممه‌، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، چوارچێوەكه‌ لە نوسینگەی عەبدولحسێن موسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نه‌هجی نیشتمانی  بە ئامادەبونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران كۆبوه‌وه‌.

بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبونه‌وه‌دا چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد کە بەشدارییەکی بەرفراوان بکەن لە بەڕێکردنی تەرمی عه‌لی خامنەیی، رێبه‌ری پێشوی ئێران كه‌ بڕیاره‌ له‌ عێراقیش به‌ڕێوه‌بچێت.

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لەسەر پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پڕۆسه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌به‌یان كرده‌وه‌و ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌ پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان بۆ هەنگاوەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری دەربڕی کە متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی دەگێڕێتەوەو جەختیشیان لەسەر پێویستی بەردەوامبونی ئەو هەوڵانە و پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران و کەمتەرخەمەکان و ڕاگرتنی بەهەدەردانی سامانی گشتی کردەوە.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×