چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی لە «ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیان» دەکات و داوای بەشداری لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی خامنەیی دەکات
  2026-06-30     

​لە کۆبوونەوەی خولیی ژمارە (٢٨٢)ـدا کە بە ئامادەبوونی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، ئەمیندارێتی گشتیی چوارچێوەی هەماهەنگی هەڵوێستی خۆی لەسەر دوو دۆسیەی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ناوخۆیی و هەرێمی ڕاگەیاند.

ئاوێنە: لە ڕاگەیەندراوێکدا، چوارچێوەی هەماهەنگی بە توندی پشتیوانی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری لە چوارچێوەی پرۆسەیەک بە ناوی "ئۆپەراسیۆنی بەرەبەیان" دەربڕی. لایەنەکە جەختی لەوە کردەوە کە ئەو ڕێکارانە متمانە بۆ پرۆسەی سیاسی دەگەڕێنێتەوە، داواشیکرد بەردەوامی بەو هەوڵانە بدرێت بە ئامانجی پاککردنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە گەندەڵکاران و کەمتەرخەمەکان، هەروەها ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی ماڵی گشتی.

​جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هەڵمەتێکی فراوانی دەستگیرکردن دەستیپێکرد کە ژمارەیەک بەرپرسی سیاسی، پەرلەمانتار و بازرگانی گرتووەتەوە. عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەو هەڵمەتەی بە "قۆناغی یەکەم" لە ڕێکارە بەرفراوانەکان بۆ گێڕانەوەی ماڵی گشتی وەسف کردووە و دەزگا چاودێرییەکانی ڕاسپاردووە بەدواداچوونی ورد بۆ سەرجەم کەیسەکانی گەندەڵی بکەن.

سەبارەت بە دۆسیەی هەرێمی، چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە لایەنگرانی کردووە بەشدارییەکی بەرفراوان لە ڕێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێراندا بکەن کە بڕیارە لەسەر خاکی عێراق بەڕێوەبچێت.

​حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی ئێران بۆ سازکردنی ئەو ڕێوڕەسمە لە ڕۆژی ٨ی تەمموزی داهاتوو دەربڕیوە. لە ئێستاشدا وەفدەکانی ئێران گەیشتوونەتە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا بەمەبەستی ئەنجامدانی ئامادەکارییەکان و دیاریکردنی وردەکارییەکانی ڕێوڕەسمەکە، لەکاتێکدا چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشی خۆی بۆ بەشدارییەکی کارا لەو ڕێوڕەسمە نیشانداوە.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×