بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا، هەڵوێستی فەرمی خۆی سەبارەت بە کەیسی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد ئاشکرا کرد. بەگوێرەی زانیارییەکان، لایەنی پەیوەندیدار ئێستا سەرقاڵی وردبینیکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بڕیارەیە کە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکراوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف جەختی لەوە کردووەتەوە کە پڕۆسەی هەڵسەنگاندنەکە بە وردی بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی گەیشتن بە بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە بەردەوامبوون یان ڕاگرتنی د. عەبدوللەتیف ئەحمەد لە ئەرکەکەی وەک وتاربێژ.
ئەم جموجۆڵەی وەزارەتی ئەوقاف دوای ئەوە دێت کە بابەتەکە کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتووەتەوە، بڕیارە لە چوارچێوەی ڕێکارە کارگێڕییەکاندا، بڕیاری کۆتایی لەسەر مانەوە یان نەمانەوەی ناوبراو لە وتاربێژی بە فەرمی ڕابگەیەندرێت.